جيهان

ئێران.. نمایشکردنی چەکی قورس لە مەیدانی تاران

لە شاری تاران، نمایشکردنی چەکی قورس لە یادی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، بەڕێوەچوو.

Muhammet Kurşun  | 24.09.2020 - نوێکردنەوە : 27.09.2020
ئێران.. نمایشکردنی چەکی قورس لە مەیدانی تاران

Tahran

تاران - AA

لە یادی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەفتەی بەرگریی پیرۆز کە لە مەیدانێکی شاری تاران بەڕێوەچوو، چەکە قورسەکان نمایش کران.

نمایشکردنی مووشەک، تانک، سەکۆی هەڵدانی مووشەک، ئۆتۆمبێلی سەربازیی و چەکە قورسەکانی دیکە لە مەیدانی بەهارستانی تەنیشت پەرلەمانی ئێران، بووە جێی سەرنجی هاووڵاتییان.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەفتەی بەرگریی پیرۆزدا، هەموو ساڵێک شەقامە سەرەکییەکان، مەیدان، وێستگە و ناوەندەکانی تارانی پایتەختی ئێران و شارەکانی دیکە پڕ دەکرێن لە هێما و پەیامی جەنگیی.

بەمەبەستی زیندووهێشتنەوەی جەنگەکە لە هۆشی خەڵکیدا کە لەنێوان ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠ و ٢٠ی ئابی ١٩٨٨ ماوەی هەشت ساڵی خایاند و کوژرانی نزیکەی یەک ملیۆن کەسی لێکەوتەوە، لەگەڵ دەرخستنی شۆڕش وەک دەستکەوتێکی گرنگ، حکوومەتی ئێران لەو یادەدا چالاکی و نمایشی سەربازیی جۆراوجۆر رێکدەخات.

بە گشتیی بەرلە هەفتەی بەرگریی پیرۆز، رێورەسمی پرسەی بەکۆمەڵ بۆ ئەو سەربازانە رێکدەخرێت کە لە جەنگەگەدا کوژراون و دواتر تەرمەکانیان لە کاتی جیاوازدا دۆزراونەتەوە.

بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە ئەمساڵ رێورەوسمی رۆیشتنی سەربازیی سازنەکرا، بەڵام دوێنێ لە شاری بەندەر عەباس سەربە پارێزگای هورموزگان باشووری ئەو وڵاتە لە رێوڕەسمێکدا، ١٨٨ درۆن و هێلیکۆپتەری دروستکراوی ناوخۆیی رادەستی سوپای پاسدارن کرا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın