Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
19 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌بباس عێراقچی لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ی به‌درۆخسته‌وه كه رایگه‌یاندبوو فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئێران-یان له گه‌رووی هورمز خستۆته خواره‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌وانه‌یه ئه‌مریكا به هه‌ڵه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی خۆی خستبێته خواره‌وه.
عێراقچی سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند: "له گه‌رووی هورمز و هیچ شوێنێكی دیكه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانمان له‌ده‌ستنه‌داوه. نیگه‌رانی ئه‌وه‌م كه له‌وانه‌یه USS Boxer (ی سه‌ر به هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا) فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی خۆی خستبێته خواره‌وه".