Betül Yürük,Abdullah Shukur
18 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2019
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانیان لە گەرووی ھورمز خستووەتە خوارەوە.
ترەمپ لە کۆشکی سپییەوە لێدوانی دا و رایگەیاند کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەیان لە گەرووی ھورمز خستووەتە خوارەوە کە ھەڕەشەی بۆ ئاسایشی کارمەمدانی کەشتی USS Boxerی سەر بە ھێزی دەریای ئەمریکا دروستکردبوو.
ترەمپ راشیگەیاند کە چەندین جار ئەو ئامێرەی سەر بە ئێرانیان ئاگادار کردووەتەوە و تا گەیشتووەتە نزیک ٩٠٠ مەتر لەو کەشتییە ئینجا خستراوەتەوە خوارەوە.