Hemın Othman Mohammed
30 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2016
له رێوڕه‌سمێكدا له تارانی پایته‌ختی ئێران، ناوه‌ندی یه‌كێتیی پارته‌كان كرایه‌وه.
له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له بریکاری وه‌زیری ناوخۆی ئێران محه‌مه‌د حوسێن موقیمی، ئه‌ندامانی ناوه‌ندی یه‌كێتییەکە و نوێنه‌ری ژمارەیەک له پارته‌كان به‌شدارییان كرد.
له میانه‌ی گوتارێكیدا كه له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا پێشكه‌شیكرد، موقیمی رایگه‌یاند: "ئامانجی یه‌كێتیی پارته‌كان كه زیاد له ساڵێكه چالاكی ئه‌نجامده‌دات، فەراهەمکردنی چالاکبوونی كاری پارته سیاسییه‌كانی وڵاته".
موقیمی باسی له‌وه‌كرد كه به‌گشتیی پارته سیاسییه‌كانی ئێران به‌سه‌ر چوار به‌ره‌دا دابه‌شبوون كه بریتین له؛ محافزكاران، ریفۆرمخوازان، سه‌ربه‌خۆكان و لایه‌نگرانی میانڕه‌ویی، به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی پشتیوانیی پێویست بۆ پارته سیاسییه‌كان له په‌رله‌مانی ئێران، ئەوان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت 223 پارتی سیاسی سوود له كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ببینێت.
له ئێران بواری ئازادی راگه‌یاندن و راده‌ربرین سنوورداركراوه، پارته سیاسییه‌كانیش وه‌ك وڵاتانی دیموكراسی رێگه‌یان پێ‌نادرێت چالاكی به‌رفراوان ئه‌نجامبده‌ن.
كاندیدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، لەجیاتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر لیستی پارته سیاسییه‌كان خۆیان بناسێن، وەک لایه‌نگری محافزكار، ریفۆرمخواز، سه‌ربه‌خۆ و میانڕه‌و خۆیان ناوزەد ده‌كه‌ن.