Narges Rezai,Mustafa Melih Ahıshalı,Ramal Abdullah Mahmood
25 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی خۆشحاڵی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به سه‌ركۆماری توركیا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، بەهرام قاسمی خۆشحاڵی حکوومەتی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به سه‌ركۆماری توركیا و گوتی: "دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئێمه. پیرۆزبایی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گشتگیر و بێكه‌موكوڕیه له جه‌نابیان و گه‌له‌كه‌ی ده‌كه‌ین".
بەهرام قاسمی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌ردۆغان خواست و ئاماژه‌ی به‌وه دا، پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره جیاوازه‌كان كه پێشتر رهنگڕێژییان كردووه خزمه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كات.