Mücahit Aydemir
21 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2022
قودس – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، نه‌فتالی بێنێت رایگه‌یاند، ئێران له دانوستانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه له ڤیه‌ننا به‌رده‌وامن، داوای كردووه سوپای پاسداران له لیستی تیرۆر ده‌ربهێندرێت.
نه‌فتالی بێنێت له میانی به‌شداریكردن لە چالاكییه‌ك به ناوی "كۆنفرانسی سه‌رۆكه‌كان" كه به به‌شداری نوێنه‌ری دامه‌زراوه به‌ناوبانگه‌كانی جووله‌كه له ئه‌مریكا له شاری قودس به‌ڕێوه چوو، له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به‌رده‌وامن، دوا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و كاراكته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گاته رێكکه‌وتن و گوتی: "پێده‌چێت ئه‌و رێككه‌وتنه توندوتیژی زیاتر به‌دوای خۆیدا بهێنێت و مه‌ترسیی زیاتر بخاته سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هیچ گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین دۆستی ئێمه‌یه، به‌ڵام ئێمه‌ومانان كه له ئیسرائیل و ناوچه‌كه ده‌ژین ئه‌نجامه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ئێمه".
نه‌فتالی بێنێت تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێران 'وێڕای ته‌واوی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه داواكارییه‌كی دیكه‌ی هه‌بووه' و گوتی: "داوا ده‌كات سوپای پاسداران له لیستی تیرۆر ده‌ربهێندرێت. ئێران به‌مه ده‌یه‌وێت گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی له جیهان رزگار بكات".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، نه‌فتالی بێنێت به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران كێشه‌ی ئه‌منی دیكه بۆ ئیسرائیل ساز ده‌كات گوتی: "ئێران له پێشخستنی توانای یۆرانیۆمی پیتێندراو به‌ره‌وپێشچوونی زۆری به خۆیه‌وه بینیووه و به هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران له دوای رێككه‌وتن، ئێران ده‌یان ملیار دۆلار قازانج ده‌كات".