Ahmet Dursun
23 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2026
ئەنقەرە - AA
سوپای ئێران تێكشكاندنی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکای لە شاری بەندەر عەباس لە کەناراوەکانی کەنداوی بەسرە لە باشووری وڵات ڕاگهیاند، کە هەوڵیان دابوو هێرش بکەنە سەر هێزی دەریایی وڵاتهكه.
لە ڕاگەیاندراوێكدا کە لەلایەن سوپای ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تێرۆریستی ئەمریکا، پێش ئەوەی هێرش بکەنە سەر یەکەکانی هێزی دەریایی لە بەندەر عەباس، لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییهوه تێکشکێندران".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە تا ئێستا لە سەرانسەری وڵاتدا ١٢٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەلایەن سیستمەکانی بەرگرییەوە خراونەتە خوارەوە.