Heman Hussein Yaseen
16 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2024
هه‌ولێر - AA
بە مووشەک ژمارەیەک ناوچەی هەولێر لەوانەش نزیک کۆنسولخانەی ئەمریکا و فڕۆکەخانەی هەولێر بۆردومان کرا و سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.
دره‌نگانی ئه‌مشه‌و ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له هه‌ولێر بیسترا و دواتریش له چه‌ند شوێنێكی جیاجیا ده‌نگی ته‌قه‌كردن به چه‌كی سووك بیسترا.
ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان له ته‌واوی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بیسترا و به‌پێی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كان له ڕێگای چه‌ند مووشه‌ك و دڕۆنێك بۆ سه‌ر چه‌ند ئامانجێك ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان به مووشه‌ك و دڕۆن هێرش كراوه‌ته سه‌ر چەند ناوچەیەکی نزیک كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ڕێگای پیرمام.
به‌پێی هه‌ندێك له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوبووه‌ته‌وه، هێرشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوبووه.
دوای هێرشه‌كه‌ش سوپای پاسدارانی ئێران به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت و ڕایگه‌یاند هێرشه‌كان له وه‌ڵامی تاوانه‌كانی دژ به ئێرانه و بنكه سیخووڕییه‌كان به مووشه‌كی بالیستی كراونەتە ئامانج.