Muhammet Kurşun,Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2018
تاران - AA
ژماره‌ی بریندارانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی کە شەوی رابردوو به‌گوڕی 6.4 پله پارێزگای كرماشان رۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاند، بۆ 729 كه‌س به‌رزبووه‌وه و دوای بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م 148 بوومه‌له‌رزه‌ی بچووكتر تۆماركراوه.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی له زانكۆی پزیشكی كرماشان وه‌ریگرتووه بڵاویکردەوە، ژماره‌ی برینداران له سه‌رپێڵی زه‌هاو 372، گیلانغه‌رب 170، قه‌سری شیرین 109، ئیسلامابادی رۆژئاوا 54 و ناوچه‌كانی دیكه 24 بووه كه كۆی گشتی 729برینداره.
راگه‌یه‌نراوه كه هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه تۆمارنه‌كراوه و به هۆی مه‌ترسیی روودانی بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه‌وه، خه‌ڵكی له‌ناو ئه‌و خیوەتانەدا نیشته‌جێبوون كه له لایه‌ن مانگی سووری ئێرانه‌وه دابینكراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ناوه‌ندی جیۆفیزیكی زانكۆی تاران، دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه كه گوڕه‌كه‌ی 6.4 پله بووه، 148 بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه تۆماركراوه كه حه‌وتیان گوڕهكهیان له نێوان 4 و 5.5 پله‌دا بووه.