08 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2020
تاران - AA
ئیداره‌ی ئێران له نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت، "ئێمه به‌دوای جه‌نگه‌وه نین".
به‌پێی هه‌واڵێكی میدیای ئێران، دوای هێرشی سوپای پاسداران بۆسه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كه له‌ڕێی ژمارەیەک مووشه‌كی بالیستییه‌وه ئه‌نجامی دابوو، ئیداره‌ی تاران نامه‌یەکی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس كردووه.
له نامه‌كه‌دا هاتووه، "ئێمه به‌دوای جه‌نگه‌وه نین. له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر سه‌ركێشیه‌كی سه‌ربازیدا بۆسه‌رمان، هۆشداری ده‌ده‌ین".