Muhammet Kurşun
31 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2021
تاران – AA
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی به‌رگریی شارستانی ئێران، جه‌نه‌راڵ گوڵمارزا جه‌لالی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد كه له رێگای هێرشی سایبه‌ریی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه، سیسته‌می به‌نزینی وڵاته‌كه‌ی داخراوه.
جه‌نه‌راڵ گوڵمارزا جه‌لالی به ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمیی ئێرانی رايگه‌یاند كه به‌پێی شیكارییه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه هێرشی سایبه‌ریی كراوه‌ته سه‌ر سیسته‌می به‌نزین و گوتی: "هێرشه‌كه كراوه‌ته سه‌ر به‌شی پڕۆگرامسازی و ئێجگار ئاڵۆزه، چاككردنه‌وه‌ی ئه‌مه زۆر سه‌خته. ئه‌م هێرشه له هێرشی سایبه‌ریی رێگای ئاسنین و به‌نده‌ره‌كه ده‌چێت. به رای ئێمه به دڵنیایییه‌وه ئه‌و هێرشه له رێگای ئه‌مریكا و زایۆنیسته‌كانه‌وه ئه‌نجام دراوه".
به‌هۆی ئه‌و هێرشە سایبهرهییەی کە لە ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌م كرایه سه‌ر سیسته‌می به‌نزین لە ئێران، خزمه‌تگوزاری سووته‌مه‌نی له‌و وڵاته وه‌ستا و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌به‌رده‌م وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نی دروست بوو.