Sangar Hamad Azeez
26 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2016
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عەراقچی: "بۆ فرۆشتنی٤٠ تۆن ئاوی قورس، لەگەڵ رووسیا کۆبوونەوەمان هەبووە".
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فارس-ی ئێرانی، بەهۆی ئەوەی بەرهەمهێنانی ئاوی قورس نابێتە کێشە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک، ئێران تاوەکو ئێستا نزیکەی ٢٠٠ تۆن ئاوی قورسی بەرهەم هێناوە.
عەباس عەراقچی هەروەها گوتی: "بەگوێرەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە، ١٣٠ تۆن لەو ئاوە قورسەی ئێران بەرهەمی هێناوە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکاندا بەکاری دەهێنێت و ٧٠ تۆنەکەی دیکەش دەتوانێت لە بازاری نێودەوڵەتی بیفرۆشێت".
ناوبراو باسی لەوە کرد کە لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتوون کە ٣٢ تۆن بەو وڵاتەش بفرۆشن و گوتی: "بۆ فرۆشتنی٤٠ تۆن ئاوی قورس، لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا کۆبوونەوەمان هەبووە".