Kasım İleri
11 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2022
واشنتۆن – AA
خاوەنی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ئیلۆن ماسک لە بابەتی پەیوەندیدار بە ئاشکراکردنی هەڵپەساردنی هەژماری تویتەری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە چەند مانگێک پێشتر باس لە هەڵپەساردنی هەژمارەکە کراوە و لەمبارەیەوە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی فیدراڵی لە پەیوەندیدابوون.
ئیلۆن ماسک لە میانی هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەوانیی سەربەخۆ، مارک تەییبی لەبارەی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا لە شەشی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ و هەڵپەساردنی هەژماری تویتەری ترەمپ نووسراوەکانی نێوان بەرپرسانی تویتەری ئاشکرا کرد لەبارەی ترەمپەوە کە چەند مانگێک بەر لە رووداوی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس روویان داوە و لەمبارەیەوە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی فیدراڵیی لە پەیوەندیدابوون.
دەرکەوتووە دوای هەڵپەساردنی هەژماری تویتەری ترەمپ، باس لە داخستنی هەژمارەکانی کۆشکی سپی و سەرۆکایەتی ئەمریکایش کراوە، بەڵام لە نووسینەکاندا باس لەوەیش کراوە کە لەم نزیکانە ئیدارەی ئەمریکا رادەستی جۆ بایدن دەکرێت و پێویست ناکات هەنگاوی هاوشێوە بەرامبەر هەژمارەکانی دیکە بگیرێتە بەر.
مارک تەییبی هەروەها ئەو نووسراوانەی کۆمپانیای تویتەریشی بڵاو کردوونەتەوە کە پەیوەندیدارە بە دامەزراوە فیدراڵییە پەیوەندیدارەکان کە داخۆ لە میانی پرۆسەی هەڵبژاردندا دەتواندرێت چی وەک پێشێلکاری هەژمار بکرێت.