Mücahit Oktay
27 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2022
نیویۆرک - AA
لە کاتێکدا دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس، ئیڵۆن ماسک بۆ یەکەم جار پلەی یەکەمی ریزبەندی بەرنامەی فۆربێس ٤٠٠ی بەدەستهێنا، لە دوای ١٤ ساڵ بۆ یەکەم جار کەمبوونەوە لە کۆی گشتیی داهاتی دەوڵەمەندەکاندا روویدا.
بەپێی لیستی دەوڵەمندترین ٤٠٠ پیاوی کاری ئەمریکا کە فۆربێس بۆ ٤١هەمین جار رایگەیاند، ئەمساڵ بۆ یەکەم جار ماسک خاوەن کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا سەروەتەکەی بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر ٦٠ ملیار دۆلار زیادی کردووە و لە پلەی یەکەمدا جێگیر بووە.
ئیڵۆن ماسک لە ساڵی ٢٠٢٢دا کەوتە پێش سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ئامازۆن، جیف بیزۆس کە بۆ ماوەی چوار ساڵ لەسەر یەک لە پلەی یەکەم بوو و ئەوەش راگەیەندرا کە ئەم پێشکەوتنەی ماسک بۆ زیادبوونی لە سەدا ١١ی پشکەکانی لە کۆمپانیای تێسلا دەگەڕێنێتەوە.
لە دوای بیزۆس کە سەدا ٢٧ی پشکەکانی لە ئامازۆن زیانی بەرکەوتووە، بیل گێتس کە سەرەرای بەخشینی ٢٠ ملیار دۆلار بەو رێکخراوەی کە لەگەڵ هاوسەرەکەی درووستییان کردووە لە لیستەکەدا بە پلەی سێیەم دێت.
ئەوەش راگەیەندرا کە کۆی سەروەتی ٢٠ کەسی یەکەمی لیستی دەوڵەمەندترین کەسایەتی ئەمریکا کە یەک تریلیۆن و ٦٠٠ ملیار دۆلارە دەکاتە لە سەدا ٤٠ کۆی سەروەتی فۆربێس ٤٠٠.
هاوکات دامەزرێنەری فەیسبووک، مارک زوکەربێرگ کە ساڵی رابردوو لە پلەی سێیەمدا بوو، ئەم ساڵ بۆ پلەی ١١ کشایەوە و نەیتوانی بچێتە نێو ١٠ یەکەم دەوڵەمەندی لیستەکە.
زۆکەربێرگ کە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢١وە بۆ ئێستا زیاتر لە نیوەی سەروەتەکەی (٧٦ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار)ی لە دەستداوە، لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە پلەی یەکەمی ریزبەندی ئەو سەرمایەدارانەی نێو فۆربەس ٤٠٠ کە زۆرترین پارەیان لەدەستداوە جێگیربووە.
- کۆی داهاتی دەوڵەمەندەکان لە سەدا ١١ زیانی بەرکەوتووە
جێگری سەرنووسەری Forbes Wealth، چیس پیتەرسۆن-ویزرۆن ئاماژەی بەوە کرد کە کۆی داهاتی فۆربێس ٤٠٠ لە ساڵی رابردوودا، چوار تریلیۆن و ٥٠٠ ملیار دۆلار بووە و لەمساڵدا کۆی گشتی ٥٠٠ ملیار دۆلار کەمیکردووە.
ویزرۆن گوتی: "دەوڵەمەندەکان هەموو کات دەوڵەمەندتر نابن. هەروەکو هەموو هاووڵاتییەکی ئەمریکی ٤٠٠ دەوڵەمەندترین کەسی وڵاتەکە تووشی خاوبوونەوەی بازاڕی بۆرسا بوونەتەوە. لە کۆی گشتیدا بەراورد بە ساڵی رابردوو بەڕێژەی لە سەدا ١١ هەژارترینن".