Ahmet Karaahmet
18 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2026
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، چوار هێرشی ئاسمانییان كرده سهر فڕۆکەخانەی سەربازی ئەبوزوهور لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلب لە باکووری سووریا.
سەرچاوە ناوخۆیییەکان ئاماژەیان بەوە کرد هێرشەکان کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرەبەیان بە کاتی ناوخۆ ئەنجام دراون و، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چوار جار فڕۆکەخانەی سەربازی ئەبوزوهوریان کردووەتە ئامانج.
هێشتا هیچ زانیارییەک سهبارهت به زیانه گیانییهكانی هێرشەکان ئاشکرا نەکراوە.
لایەنە پەیوەندیدارهکانی سووریاش هیچ ڕاگەیاندراوێکیان لهو بارهیهوه بڵاونەکردووەتەوە.
پێش ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، ئیسرائیل هێرشی دەکردە سەر ئامانجەکانی سەربە هێزەکانی ئێران و حزبوڵڵا لە سووریا، بهڵام دوای ڕووخانی ڕژێم هێرشەکانی فراوانتر کردووه و کۆگاکانی چەک و مووشەک و خاڵە سەربازیە ستراتیجییەکان لە سەرانسەری وڵاتهكه دەكاتە ئامانج.