Dmitri Chirciu
23 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2022
کیێڤ - AA
سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، ئاندری یەرماک رایگەیاند پێویستە چین لە وەستاندنی ئەو جەنگەی رووسیا دەستی پێکردووە رۆڵێکی "دیار" بگێڕێت.
یەرماک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە و، رایگەیاند "کیێڤ، ئومێدەوارە حکوومەتی پەکین رۆڵێکی دیارتر بگێڕێت لە وەستاندنی ئەو جەنگەی رووسیا دژبە ئۆکراینا دەستی پێکردووە".
یەرماک ئەوەی خستەڕوو کە چاوەڕێ دەکەن سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی چین، شی سینپینگ کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.
وهزیری دهرهوهی ئۆكراینا، دمیترۆ کولێبا لە میانی لێدوانێکیدا لە ٢١ی ئادار رایگەیاندبوو کە پێویستە چین رۆڵی هەبێت لە چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی لە ئۆکراینا دەگوزەرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، وانگ وەنبین هەمان رۆژ رایگەیاندبوو پێویستە لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەکان، بەردەوامی بدرێت بە دانوستانەکان و گفتوگۆکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا.