Dmitri Chirciu
23 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2022
کیێڤ - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکراینا، ئیرینا ڤیریشوک رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە حەوت هەزار هاووڵاتی دانیشتووی شاری ماریۆپۆڵ دەربازکراون.
ڤیریشوک لە گرتەڤیدیۆیەکدا لەرێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە، نوێترین زانیاری لەبارەی ئەوکەسانەی کە بەھۆی ھەڕەشەی جەنگەوە شارەکانیان جێدەھێڵن، بڵاوکردەوە.
ڤیریشوک ئاشکرایکرد رێڕەوە مرۆییەکان لە پێناو دەربازکردنی دانیشتوانی شاری ماریۆپۆڵ کراوەیە و گوتی: "لە شاری ماریۆپۆڵ پێنج هەزار و ٩٢٦ کەس بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە رێگەی رێڕەوە مرۆییەکانەوە توانیوویانە لەدەست هەڕشەی جەنگ بۆ شاری زاپۆریژییا خۆیان دەرباز بکەن".
ڤیریشوک ئەوەش خستەڕوو کە لە بەشێک لە گوندەکانی ماریۆپۆڵ، هاووڵاتیان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی رووسیا رێگرییان لێدەکرێت لە گوندەکانیان بچنە دەرەوە و گوتیشی: "پێداویستی پزیشکی و خۆراکی بۆ دانیشتوانی شاری بێردیانسک رەوانەکراوە و گواستنەوەی هاووڵاتیانی ئەو شارە بەیانیش بەردەوامی دەبێت".