Davit Kachkachishvili
21 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2023
کیێڤ - AA
لە ئاکامی هێرشە مووشەکییەکانی سوپای رووسیا بۆ سەر ناوچەی ئۆدێسا لە ئۆکراینا دوو کەس بریندار بوون، ١٠٠ تۆن بەزالیا و ٢٠ تۆن جۆش بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەناوچوون.
سەرۆکی ئیدارەی ناوچەی ئۆدێسا، ئۆلێگ کیپەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند کە رووسیا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی مووشەکیی بۆ سەر ناوچەی ئۆدێسا ئەنجام دا.
بە ئاماژەدان بەوەی دوو مووشەک کە لە کەشتییە جەنگییەکانی رووسیاوە هەڵدرابوون لە تێرمیناڵێکی دانەوێڵەدا کەوتنە خوارەوە، کیپەر گوتی: "رووسەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کەشتییەکی مووشەکهەڵگردا لە دەریای رەش دوو مووشەکی جۆری "کالیبر"یان هەڵدا کە بەداخەوە لە تێرمیناڵی دانەوێڵەی یەکێک لە کارگە کشتوکاڵییەکانی ناوچەی ئۆدێسا کەوتە خوارەوە. دوژمن ١٠٠ تۆن بەزالیا و ٢٠ تۆن جۆی لەناوبرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو کەسیش برینداربوون".
کیپەر باسی لەوەش کردووە کە رووسیا دەستی کردووە بە بە ئامانجگرتنی ناوچە کشتوکاڵییەکان و رایگەیاند کە بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە رووبەری زیاتر لە ٢٠٠ مەتر چوارگۆشە کەوتەوە.