Ekip,Mohamad Misto,Adham Kako,Selen Temizer,Hemın Othman Mohammed
24 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2017
ئه‌ستانا/ ئه‌نقه‌ره - AA
ئوسامه ئه‌بو زه‌ید، به‌ناوی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووری به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌ستانا تایبه‌ت به سووریا روونكردنه‌وه‌یدا و، رایگه‌یاند "به‌ڵێنمان له رووسیا وه‌رگرتووه بۆ هه‌نگاونان له‌باره‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌وه. ئێمه ته‌نیا چاوه‌ڕوانی به‌ڵێنی لێ ناكه‌ین، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی لێ ده‌كه‌ین".
ئه‌بو زه‌ید باسی له‌و كۆبوونه‌وانه كرد كه دوێنێ له‌گه‌ڵ رووسیا ئه‌نجامیانداوه و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌ڵێنیان له رووسیا وه‌رگرتووه بۆ هه‌نگاونان له‌باره‌ی ئاگربه‌ست لە سووریا.
هه‌روه‌ها ئه‌بو زه‌ید باسی له‌وه كرد كه ئه‌وان ته‌نیا چاوه‌ڕوانی به‌ڵێن ناكه‌ن، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی كردار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامی به كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ده‌ن بۆ درێژه‌دان به‌و ئاگربه‌سته‌ی له 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2016دا راگه‌یه‌ندرا.
گوتیشی: "تا ئێستا مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ره‌شنووسی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان بووه. ئێمه رهشنووسهكهمان نه‌بینیوه و بۆمان نه‌نێردراوه. تاکو رەشنووسەکە به فه‌ڕمی ئاڕاسته‌مان نه‌كرێت ناتوانین قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین. به‌پێی ئه‌وه‌ی دزه‌ی كردووه‌ته نێو میدیا و تۆڕەکانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و ده‌قه به‌لای ئێمه‌وه به‌یاننامه‌ی كۆتایی نییه".
ئه‌بو زه‌ید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه توركیا، رووسیا و كازاخستان ئه‌وه‌ی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كه، گوتی: "پێویسته هه‌نگاوی راستگۆیانه بگیرێته به‌ر بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كه. گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ئه‌وه به‌رده‌وامی پێشێلكاری رژێمه به‌رامبه‌ر ئاگربه‌ست له ناوچه جیاوازه‌كانی وڵات ، له‌گه‌ڵ كۆچكردنی خه‌ڵك. به‌تایبه‌تی له شوێنه‌كانی وه‌ك دۆڵی بارادا کە خه‌ڵكی رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی "ئێوه ده‌نێرین بۆ ئیدلب " ده‌بنه‌وه".
پرسیار له ئه‌بو زه‌ید كرا سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه و نه‌كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، له وه‌ڵامدا گوتی: "ئێمه بۆ گه‌یشتن به ئامانج هاتووینه‌ته ئێره. درێژكردنه‌وه و نه‌كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ده‌ستپێشخه‌ری ولاتانی گه‌ره‌نتیكار، ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه کۆبوونەوەکان ئه‌نجامی هەبێت".