مێڵبۆرن
ھەڵواسینی کلیل و تەلی ئاسن لە پردێکی سەر رووباری یارا کە شاری مێڵبۆرنی کردووەتە دوو بەش بە ھۆی دروستکردنی مەترسی قەدەغە کرا.
ئەم پردە بە "پردی خۆشەویستی" ناودەبردێت و نزیکەی سێ ساڵە لاوانی شارەکە بەمەبەستی ھاتنەدی ھیوا و ئاواتەکانیان نامەی خۆشەویستی بە ھۆی کلیلەوە بەم پردە ھەڵدەواسن.
ھاوکات لە دوای ئەوەی ژمارەی ئەو کلیلانە ٢٠ ھەزاری تێپەڕاند، شارەوانی مێڵبۆرنی بە ھۆی دروستبوونی مەترسی لە سەلامەتی پردەکە ئیتر ھەڵواسینی ئەم تەنە ئاسنیانەی قەدەغە کرد.