Ayhan Şimşek,Ramal Abdullah Mahmood
02 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2018
به‌رلین – AA
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی ستایشی كاره‌كانی توركیای كرد و داوایشی له سعوودیه كرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی روون ئه‌نجام بدات و هه‌موو به‌رپرسیاران بباته به‌رده‌م دادگا.
گوته‌بێژایه‌تی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ستایشی كاره‌كانی توركیای كرد بۆ روونبوونه‌وه‌ی دۆسیه‌ی كوشتنی خاشقچی و داوای له سعوودیه‌ش كرد به‌رپرسیارانی ئه‌م تاوانه سزا بدات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژایه‌تی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیادا هاتووه: "كاره‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی توركیا رۆڵێكی زۆر گرنگی گێڕا بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه. حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا پشتگیری هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ روونبوونه‌وه‌ی رووداوه‌كه".
گوته‌بێژایه‌تی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ و شای سعوودیه شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزی به‌بیر هێناوه‌ته‌وه و جه‌ختی له چاوه‌ڕوانییه‌كانیان له حكوومه‌تی ریاز كردۆته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خێرا، روون و متمانه‌پێكراو و بردنه به‌رده‌م دادگای سه‌رجه‌م به‌رپرسیارانی رووداوه‌كه و سزادانیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و داواكارییه‌مان له سعوودیه كارپێكردنی به‌رده‌وامه. سعوودیه به لێدوانه‌كانی ئه‌م به‌ڵێنه‌ی داوه، پێویسته له‌مه‌ودوا له ژێر رۆشنایی ئه‌و به‌ڵێنانه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بكرێت".