Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
05 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كۆده‌بێته‌وه كه تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه.
له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، بڕیاریدا كاتژمێر 23:00 به‌كاتی هه‌ولێر، له‌سه‌ر رۆژه‌ڤی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆببێته‌وه.
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كه تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه بكاته رۆژه‌ڤ، به‌ڵام رووسیا كه حكوومه‌تی واشنتۆن تۆمه‌تبار ده‌كات به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ئێران، ره‌نگه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای ده‌نگدان له ئه‌نجوومه‌نه‌كه بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی ئێران.
ئه‌گه‌ر داوای ده‌نگدان بكرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی ئێران، ئه‌وا له كۆی 15 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێویست به ده‌نگی په‌سه‌ندی نۆیان ده‌بێت.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی، چەند رۆژێک لەمەوپیشرایگەیاندبوو كه داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران و رووداوه توندوتیژیه‌كان له‌و وڵاته‌دا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو: "رێز له گه‌لی ئێران ده‌گرم كه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كانیان نوشوستیان هێناوه. با كاتی بێت پشتیوانی گه‌وره له ئه‌مریكاوه وه‌رده‌گرن".
ئێران ئه‌مریكای تۆمه‌تبار كرد به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له وڵاته‌كه‌یدا درێژه‌ی هه‌یه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سكاڵای دژی ئه‌مریكا تۆمار كرد. نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، غوڵامعه‌لی خۆشڕوو، له نامه‌یه‌كیدا بۆ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، رایگه‌یاند: "حكوومه‌تی ئه‌مریكا به بیانوی پشتیوانیكردن له خۆپیشاندانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی بێ مانا ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له كاروباری ناوخۆی ئێران زیادكردووه. سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جێگری سه‌رۆك، به زۆر تویتی بێ جێ ئێرانییه‌كانیان هانداوه كرده‌ی ئاژاوه‌گێڕی".
رووداوەکانی ئێران رۆژی پێنجشەممە ٢٨ی کانوونی یەکەم، لە ئەنجامی پرۆتستۆکردنی گرانیی ژیان و گوزەران، بێکاریی و گەندەڵیی لەلایەن ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی مەشهەدەوە، دەستیپێکردبوو. ناڕەزایەتییەکان لە ماوەیەکی کورت‌دا بۆ خۆپیشاندانی دژی رژێم گۆڕان و هەریەک لە تاران، کرماشان، سنە، زەنجان، شیراز، قوم، ئەهواز، زاهیدان، ئەراک، خوڕەمئاباد و زۆر شاری دیکەیان گرتەوە.
لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکاندا زیاد له 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و، زیاتر لە هەزار کەسیش دەستبەسەرکراون.