Dildar Baykan Atalay
25 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2022
واشنتۆن-AA
ئه‌مریكا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی دیپلۆماتێكی له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه له مۆسكۆ، بڕیاری دا به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی راوێژكاری باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له واشنتۆن.
كاربه‌ده‌ستێكی باڵای وه‌زاه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وه‌ڵامی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی جێگری باڵیۆزی ئه‌مریكا له مۆسكۆ، بارت گۆرمن-یان داوه‌ته‌وه كه له له‌سه‌ره‌تای مانگدا دیپۆرتكراوه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌سته‌كه باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیاریان داوه كه‌سی دووه‌می باڵیۆزخانه‌ی رووسیا كه راوێژكاری باڵیۆزخانه‌كه، سێرگی ترێپێلكۆڤ-ه، دیپۆرت بكه‌نه‌وه و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌م بڕیاره په‌یوه‌ندیی نییه به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی رووسیاوه بۆ سه‌ر ئۆكراینا.