İdris Sülün
23 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2021
دوبه‌ی – AA
هێزه دهریایییهكانی ئه‌مریكا، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌دا گرت كه له‌وانه‌یه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ یه‌مه‌ن ره‌وانه كرابن.
كه‌شتییه‌كانی ده‌ورییه‌ی هێزه دهریایییهكانی ئه‌مریكا، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆسه‌ر به‌له‌مێكی راوه‌ماسی ئه‌نجام دا له باكووری ده‌ریای عه‌ره‌ب.
پێنج هاووڵاتیی یه‌مه‌نی له به‌له‌مه‌كه‌دا بوون و هه‌زار و ٤٠٠ كڵاشینكۆف و ٢٢٦ هه‌زار و ٦٠٠ فیشه‌ك له به‌له‌مه‌كه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
یه‌كه‌ی پێنجه‌می كه‌شتیگه‌لی هێزه دهریایییهكانی ئه‌مریكا له به‌حرێن له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كه به‌و ئاراسته‌یه‌دا رۆیشتووه كه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ك به‌شێوه‌یەکی نایاسایی به‌كاری ده‌هێنن و ئێرانی به ره‌وانه‌كردنی چه‌ك بۆ حووسییه‌كان له ناوچه‌كانی شه‌ڕ تۆمه‌تبار كرد.
ئێران ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه له‌باره‌ی ره‌وانه‌كردنی چه‌ك بۆ حووسییه‌كان ئاراسته‌ی ده‌كرێن.