29 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2020
حه‌سه‌كه/ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات تیمێكی تایبه‌ت له‌و عه‌ره‌بانه پێك ده‌هێنێت كه له ریزی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دان كه ناوی هه‌سه‌ده‌یان بۆ به‌كار ده‌هێنێت.
ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیر كراون.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ دروستكردنی یه‌كه‌كی تایبه‌ت له‌و هه‌زاران عه‌ره‌به‌ی له ریزه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دان.
یه‌كه‌كه كه ئاسایشی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات ده‌پارێزێت، له‌وانه‌یه بكه‌ونه شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كانی سه‌ر به ئێران كه له دێرازۆر له سه‌ر هێڵی رووباری فورات جێگیر كراون.
له كاتێكدا چه‌كدارانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه مووچه‌ی مانگانه‌یان نزیكه‌ی ١٠٠ دۆلاره، ئه‌مریكا مووچه‌ی ٣٥٠ دۆلار ده‌داته ئه‌و یه‌كه نوێیه.
به‌شداربووانی یه‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی شه‌دادی پارێزگای حه‌سه‌كه كه ده‌كه‌وێته نزیك سنووری عێراق مه‌شق و راهێنانیان پێ ده‌كرێت.
یه‌كه‌كه كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س پێك بهێندرێ، راسته‌وخۆ سه‌ر به هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ترسی ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات و په‌راوێزخستنیان له پرسی نه‌وت له داهاتوودا دژی پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا وه‌ستاوه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر ناچار بوون به پلانه‌كه رازی ببن.
- ئایا ئه‌مریكا پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ی چۆڵی كردوون؟
ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی فورات بوونه‌ته گۆڕه‌پانی ململانێ له نێوان ئه‌مریكا و رووسیا.
كاروانێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریكی له‌نێودابوو پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ربازیی خه‌راب ئشك'ی كرد كه ده‌كه‌وێته باشووری شارۆچكه‌ی كۆبانێ له نزیك سنووری توركیا كه له‌لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه به‌كار ده‌هێندرێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییانه به نزیك بنكه‌ی سه‌ربازیی سڕین'یشدا تێپه‌ڕین كه سه‌ربازانی پۆلیسی رووسی له‌وێن. به‌م هۆیه‌وه رووسیا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیكه‌ی بۆ بنكه‌كه ره‌وانه كرد.
دواتر گرووپه ئه‌مریكییه‌كه به ره‌قه‌دا تێپه‌ڕین و سه‌ردانی دوو بنكه‌ی خۆیان له‌وێ و دوو بنكه‌ی پێشووشیان كرد كه ئێستا له‌لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه به‌كار ده‌هێندرێن.
ئه‌مریكا له كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی كانیی ئاشتی له‌لایه‌ن سوپای توركیا له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩، ئه‌و بنكانه‌ی له باكووری سووریا چۆڵ كرد.
- ره‌وانه‌كردنی هێز و ئه‌نجامدانی ده‌ورییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه
سه‌ربازانی ئه‌مریكا دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له گونده‌واری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی قامشلی و باشووری شارۆچكه‌ی درباسییه دوای ئۆپه‌راسیۆنی كانیی ئاشتی یه‌كه‌م ده‌ورییه‌ی خۆیان ئه‌نجام دا.
هێڵی ئه‌م دهورییهیه بۆ ئه‌مریكا ئێجگار گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بگرن له‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا بچنه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی رومه‌یلان.
ئه‌مریكا له رێگای یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه رێگه‌ی له‌وه گرتووه رووسیا یه‌كه‌ی چه‌كداری له ناوچه‌كه دروست بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له ره‌وانه‌كردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی لۆجیستیكی بۆ خاڵ و بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كانیی ئاشتی سوپای ئه‌مریكا له هێڵی باكوور كشایه‌وه و به چڕی رووی كرده كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی حه‌سه‌كه، ره‌ققه و دێرازۆر.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه پشتگیری له یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌كه‌ن له ١١ بنكه و خاڵی سه‌ربازی له سووریا جێگیر كراون.
زیاتر له ٥٠٠ پۆلیسی سه‌ربازی رووسیاش له نزیكه‌ی ٢٠ خاڵی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له قه‌زاكانی كۆبانێ و منبج له پارێزگای حه‌له‌ب و هه‌ردوو پارێزگای حه‌سه‌كه و ره‌ققه ده‌بیندرێن.