AA
19 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2019
كابول- AA
له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانیی كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی سه‌ربه سوپای ئه‌مریكا كه له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی ناتۆدا له ئه‌ركدان له ویلایەتی نانگارهار خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ئه‌نجامدرا، زیاتر له ٣٠ کەسی مەدەنی كوژران.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ویلایەتی نانگارهار، سوهراب قه‌دری له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە له ناوچه‌ی ته‌نگی وه‌زیر سه‌ربه شارۆچكه‌ی ئاچین له هێرشێكی ئاسمانییدا كه له لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی سه‌ربه ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، ٣٠ هاووڵاتیی مەدەنی كوژراون.
هێشتا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وە له لایه‌ن سوپای ئه‌مریكا، بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.