Sayed Khodaberdi Sadat
11 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2019
كابوڵ - AA
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له ئه‌فغانستان كه ٢٨ی ئهیلوول به‌ڕێوه‌چوو، كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته بڕیاریدا به دووباره ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌شت هه‌زار و ٢٢٥ ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن.
گوته‌بێژی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌فغانستان، زه‌بیحوڵڵا سادات له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌و بڕیاره‌ی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌ریانكردووه دووباره ده‌نگی ژماره‌یه‌كی زۆر له ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات ئه‌ژمار ده‌كرێته‌وه.
سادات باسی له‌وه كرد كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف رابگه‌یه‌ندرێت، پێویسته دووباره ده‌نگه‌كان ئه‌ژمار بكرێنه‌وه، داواشی له ته‌واوی چاودێرانی كاندیده‌كان كرد له ناوه‌نده‌كانی ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان بن له‌كاتی دووباره ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا.
گوتیشی: ''ده‌نگی هه‌شت هه‌زار و ٢٢٥ ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات سه‌رله‌نوێ ئه‌ژمار ده‌كرێته‌وه''.
- پشتیوانی له غانی-ه‌وه
له كاتێكدا ته‌واوی كاندیده‌كان دژایه‌تی خۆیان بۆ دووباره ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان راگه‌یاندووه، سه‌ركۆماری ئێستای ئه‌فغانستان و كاندید له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، ئه‌شره‌ف غانی پشتیوانی خۆی بۆ دووباره ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ربڕی.
گوته‌بێژی نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی غانی، ره‌زوان موراد ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته كاندیده‌كان ده‌ست له كاروباری كۆمسیۆن وه‌رنه‌ده‌ن و، گوتی: ''با واز بێنین كۆمسیۆن كاری خۆی بكات، با دووباره ده‌نگه‌كان ئه‌ژمار بكاته‌وه و له كاتی خۆیدا سه‌ركۆماری نوێ رابگه‌یه‌نێت. ئێمه نابێت ده‌ستوه‌ردان بكه‌ین له كاری ئه‌واندا''.
ره‌زوان موراد جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه چ كاندیدێك ده‌نگی زیاد بێت ئه‌وه ده‌بێته سهركۆمار و، كه‌س ناتوانێت رێگری له‌وه بكات.
- كاردانه‌وه‌ی كاندیده‌كانی دیكه
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری ئه‌فغانستان و كاندید بۆ پۆستی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناخوازن دووباره ده‌نگه‌كان ئه‌ژمار بكرێته‌وه.
عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌ژماری ده‌نگه‌كان هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێته‌وه ئه‌و ده‌ره‌نجامه قبوڵ ناكه‌ن كه ده‌رده‌چێت و، پێویسته كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن یاری به ئیراده‌ی گه‌ل نه‌كات.
عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌یش كرد كه هه‌رگیز رێگه ناده‌ن به بیانووی دووباره ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌نگه ساخته‌كان حساب بكه‌ن ، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه كاتێ كاندیده‌كان چاودێریان نه‌نارد هه‌ر ده‌ره‌نجامێك ده‌رچێت له‌و ده‌نگ ئهژماركردنهوهیهدا له لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه قبوڵ ناكرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، گولبه‌دین حیكمهتیار و ره‌حمه‌توڵڵا نه‌بیل كه له كاندیدانن بۆ پۆستی سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان روونكردنه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه و، دژایه‌تی خۆیان بۆ دووباره ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان خسته‌ڕوو.
- ره‌نگه راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخرێت
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌فغانستان كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا ١٤ی تشرینی دووه‌م رابگه‌یه‌ندرێت، پێده‌چێت جارێكی دیكه دوابخرێت.
گوته‌بێژی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌فغانستان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر دووباره ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان خێرا ته‌واوبێت له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت و به پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه دوابخرێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كاری جددی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان له كورتترین ماوه‌دا ته‌واوبكرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرا ١٩ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌فغانستان رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام دواخرا بۆ ١٤ی تشرینی دووه‌م .
- چواره‌مین هه‌ڵبژاردن له دوای رووخاندنی تاڵیبان
دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان له ساڵی ٢٠٠١ له ئه‌فغانستان رووخێندرا، ئه‌وه جاری چواره‌مه هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه رێوشوێنی ئه‌منیی نائاسایی گیرابووه‌به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی تاڵیبان.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه ١٤ كاندید كێبڕكێیان ده‌كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سهركۆمار، نۆ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها دوو ملیۆن و ٦٩٥ هه‌زاریان ده‌نگیاندا. ئه‌مه له كاتێكدایه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٤دا رێژه‌ی به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماردا له‌و وڵاته له سه‌روو له‌سه‌دا ٥٠وه بوو.