باکو
دوو رێکخراوی مەدەنی ئازەربایجان بە پشتگیری کۆنگرەی جیھانی ئازەربایجانییەکان کەمپینێکیان بە ناوی ھەرای بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ تورکمانەکانی عێراق راگەیاند.
لهم بارهوه نوێنەری کۆنگرەی جیھانی ئازەربایجانییەکان سەفەر رەحیملی گوتی: "نزیکەی یەک ساڵە تورکمانەکان رووبەرووی ھەڕەشەی تیرۆریستانی داعش بوونەوە، بۆیە ناچاربوون ئەو شوێنانەی کە چەندین ساڵە تێیادا دەژین، چۆڵ بکەن. ھەڵومەرج و باری گوزەرانی تورکمانەکان زۆر سەختە بۆیە بۆ گەیاندنی ھاوکاری بۆ تورکمانەکان ئێمە تا کۆتایی پشتگیری ئەم کەمپینە دەکەین و پێویستە ئەوانەی کە دەڵێن تورکم لە کوێ جیھان بن با بێن پشتگیری و ھاوکاری تورکمانەکان بکەن."
نوێنەری "رێکخراوی مەدەنی ناساندنی راستییەکانی کۆمەڵکوژی" جەیحون عەلئەکبەرۆف گوتی: "بۆ پشتگیری کردنی برا تورکمانەکانمان کە لە زێدی خۆیان باریان کردووە، ئەو کەمپینەمان دەست پێکردووە. من بۆ خۆم کۆچبەری ھۆجالیم بۆیە زۆر بە باشی لە حاڵی تورکمانەکان تێدەگەم بۆیە ناتوانین لە بەرامبەر بارودۆخی ئەوان بێدەنگ بین و ئەرکی ئێمەیە کە ھاوکاری و پشتگیری ئەو تورکمانانە بکەین."
دوای ئهوهی چهكدارانی رێكخراوی دهوڵهتی ئیسلامی ژمارهیهك دهڤهری عێراقیان كۆنترۆڵ كرد و ژمارهیهك لهو دهڤهرانهش توركمانی شیعی تێیدا نیشتهجێن، له ترسی چهكداران شوێن و حاڵی خۆیان جێهێشتووه و بهرهو دهڤهره ئارامهكان بهتایبهت ههرێمی كوردستان ئاواره بوون.