Ramal Abdullah Mahmood
10 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2017
نیویۆرک – AA
CNN رایگەیاند بەهۆی سووکایەتیکردن بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کۆتایی بەکارکردن دەهێنن لەگەڵ ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی "Believer"، رەزا ئەسڵان.
هاووڵاتی ئەمریکی بەڕەچەڵەک ئێرانی رەزا ئەسڵان، ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی دیکۆمێنتاری "Believer" بوو کە لە کەناڵی CNN پەخش دەکرا.
CNN رایگەیاند بەهۆی سووکایەتیکردنی پێشکەشکاری بەرنامەکە لە تویتێکدا، بەشی نوێی بەرنامەکە بڵاوناکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ کە دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی لەندەن داوای قەدەغەکردنی گەشتی موسوڵمانانی هێنابووەوە بەرباس، رەزا ئەسڵان لە تویتەر سووکایەتی بە ترەمپ کردبوو، دواتریش داوای لێبوردنی کرد.
دوای بڕیارەکەی CNN ئەسڵان لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە دا رێز لەو بڕیارەی دەزگاکە دەگرێت کە لە پێناو پاراستنی هەواڵی بێلایەن ئەم بڕیارەی داوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو رۆژنامەوان نییە بەڵکو ئەو شرۆڤەکار و ئەکادیمییە.