Mustafa Deveci,Muhammed Ali Kamal
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2020
قودس- AA
یه‌كه‌م گه‌شتی راسته‌وخۆی ئاسمانیی له‌نێوان ئیسرائیل و سووداندا كه په‌یوه‌ندیی دیپلۆماتییان نییه، ئه‌و فڕۆكه‌یه ئه‌نجامیدا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆی تێدابوو.
مایك پۆمپیۆ كه به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستی به گه‌شتێك بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه، دوای كۆتاییهاتنی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له ئیسرائیل له فڕۆكه‌خانه‌ی بێن گوریهن له نزیك شاری ته‌ل ئه‌بیب به‌ره‌و سوودان به‌ڕێكه‌وت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له په‌یامێكدا له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، رایگه‌یاند "خۆشحاڵین به‌وه‌ی رایده‌گه‌یه‌نین له‌نێو یه‌كه‌م گه‌شتی فه‌رمیی راسته‌وخۆی ئاسمانییداین كه له ئیسرائیله‌وه بۆ سوودان ئه‌نجامده‌درێت".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكوه‌زیرانی سوودان، عه‌بدوڵڵا حه‌مدۆك و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ریی سوودان، عه‌بدولفه‌تاح بورهان كۆببێته‌وه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت کە له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی مایک پۆمپیۆدا تاوتوێی پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان ئیسرائیل و سووداندا ده‌بێته ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كان.
باس له‌وه‌ده‌كرێت له‌دوای ئیمارات، هه‌ریه‌ك له سوودان، به‌حرێن و عومان ره‌نگه رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژوو بکەن.