Bayram Altuğ
22 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2018
جنێڤ - AA
ریپۆرته‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئیدریس جه‌زائیری سزاكانی ئه‌مریكای بۆ سه‌ر ئێران به "نادادپه‌روه‌ری" و "زیاناوی" ناوبرد و رایگه‌یاند، پێویسته جه‌نگی ئابووری دژ به‌و وڵاته دهستپێنهكرێت.
جه‌زائیری لهڕوونكردنهوهیهكی نووسراودا رایگه‌یاندووه، پێویسته سزاكان دادپه‌روه‌رانه بن و نه‌بنه هۆی ئازاردانی مرۆڤه بێتاوانه‌كان.
ناوبراو لهڕوونكردنهوهكهیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌مریكا كه خۆی پشتگیریی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئێران كردووه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، تاك لایه‌نه لێی كشاوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ی به كارێكی نایاسایی نابردووه و نووسیویه‌تی، "ئه‌م كاره نایاساییه‌ی ئه‌مریكا، له‌لایه‌ن ئه‌ندامه ناڕازییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌وه پشتڕاستكرایه‌وه".
جه‌زائیری، سزاكانی ئه‌مریكای بۆ سه‌ر ئێران به "نادادپه‌روه‌ری" و "زیاناوی" ناوبرد و رایگه‌یاند، پێویسته جه‌نگی ئابووری دژی ئه‌و وڵاته دهستپێنهكرێت.
جه‌زائیری رایگەیاندووە: "پێویسته سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بناغه‌یه‌كی یاساییان هه‌بێت و زیان به خه‌ڵكی ئاسایی و مافی مرۆڤ نه‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌م سزایانه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، هیچ كام له‌م بنه‌مایانه به‌دیناكرێت. ملیۆنان مرۆڤ به‌ره‌و و هه‌ژاری راپێچ ده‌كات و كاڵای هاورده‌كراو له‌سه‌ریان گران ده‌كات".
ریپۆرته‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها ستایشی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای كردووه كه دژی سزاكانی ئه‌مریكا پشتی ئێرانی گرتووه.