Ekip
22 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌و بایه‌ی له‌شه‌وی رابردووه‌وه له ویلایه‌تی سیستان-به‌لوچستانی باشووری ئێران هه‌ڵیكردووه و شاری زابولی گرتووه‌ته‌وه، خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 115 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا و به‌هۆیه‌وه پیسبوونی هه‌وا 37 هێنده زیادیكردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسیی زابول غولام حوسه‌ین عیبادی له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی میهری ئێران رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و با به‌هێزه‌ی له بیابانه‌وه هه‌ڵیكردووه، له هه‌ر مه‌تر سێجایه‌ك هه‌وادا 5 هه‌زار و 540 مایكرۆ گرام ماده‌ی زیانبه‌خش پێوانه‌كراوه.
عیبادی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێویسته بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ بڕی ئه‌و مادانه له مه‌تر سێجایه‌ك هه‌وادا له 150 مایكرۆ گرام زیاتر نه‌بێت و رایگه‌یاند، پیسبوونی هه‌وا له زابول 37 هێنده‌ی كاته‌كانی دیكه به‌رزبووه‌ته‌وه.
ناوبراو راشیگه‌یاندووه مه‌ودای بینین له فڕۆكه‌خانه‌ی زابول بۆ كه‌متر له500 مه‌تر كه‌مبووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه به‌رنامه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان سه‌رله‌نوێ رێكخراونه‌ته‌وه.
عیبادی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌هۆی باكه‌وه كاریگه‌ریی پیسبوونی هه‌وا له شاره‌كانی زهههنك، هیرمه‌ند، هامون و نیمروزی ویلایه‌ته‌كه‌ش به‌دیده‌كرێت و له‌شاری زهههنك مه‌ودای بینین بۆ 50 مه‌تر دابه‌زیوه.