تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەی لە تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرد

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٥٩٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە".

Heman Hussein Yaseen  | 27.10.2020 - نوێکردنەوە : 29.10.2020
ھەرێمی کوردستان ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەی لە تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرد

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە رایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٥٩٧ کەس تووشی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پارێزگای ھەولێر، ٧٠٣ حاڵەتی تووشبوون و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆمارکردووە، پارێزگای سلێمانی، ١٦٩ حاڵەتی تووشبوون و ھەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان، ئیدارەی گەرمیان ٣٤ حاڵەتی تووشبوون و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان، ئیدارەی راپەڕین ١٢ حاڵەتی تووشبوون و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان، پارێزگای دھۆک، ٦٥١ حاڵەتی تووشبوون و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان و پارێزگای ھەڵەبجە ٢٨ حاڵەتی تووشبوون.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٧٥ تووشبوو دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەوەتەوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گەیشتووەتە ٧١ ھەزار و ٧٥٢ تووشبوو بە جۆرێک کە ٢٦ ھەزار و ٦٣ حاڵەت لە ھەولێر، ٢١ ھەزار و ٦٣٢ حاڵەت لە سلێمانی، ٢١ ھەزار و ٦٥٥ حاڵەت لە دھۆک و دوو ھەزار و ٤٠٢ حاڵەت لە ھەڵەبجە بووە و لەو ژمارەیەیش دوو ھەزار و ٤٠١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın