Muhammed Ali Kamal
22 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2021
سلێمانی - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٢٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، هه‌شت تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٨٩ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
وەزارەته‌كه لە راگەیەندراوێکدا ئاماری په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی چوار ھەزار و ٨٠ پشکنین، ٢٢٣ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، به‌مشێوه‌یه: لە دهۆك ١٦٦ حاڵەت، هه‌ولێر ٢٩ حاڵه‌ت، سلێمانی ٢٦ حاڵەت و ئیدارەی گەرمیان دوو حاڵه‌ت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكراشیكردووه، کە هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌شت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە پێنج حاڵه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر، دوو حاڵه‌ت له دهۆك و حاڵه‌تێك لە پارێزگای سلێمانی بووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٨٩ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە بەم شێوەیە: هەولێر ٧٦ کەس، دهۆك ٥٨ كه‌س و سلێمانی ٥٥ کەس.
هەروەها رایگەیاندووە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوه تا ئێستا گەیشتووەتە ١١٥ ھەزار و ٨٨٤ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٦٠٦ کەس گیانیان لەدەستداوە. هاوكات كۆی گشتیی یه‌ك ملیۆن و ٣٢٣ هه‌زار و ٥٩١ پشكنین ئه‌نجامدراوه.