Arbil
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ههزار و ٢٨٣ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ٢٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٧٠ ھەزار و ١٥٥ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە دوو ھەزار و ٣٧٧ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حهفت ھەزار و ١٤٨ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و دەرەنجام ههزار و ٢٨٣ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
پارێزگای ھەولێر، ٤٨٦ تووشبوو، شهش حاڵەتی گیانلەدەستدان.
پارێزگای سلێمانی، ٢٣٢ تووشبوو، ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئیدارەی گەرمیان، ٣٥ تووشبوو.
ئیدارهی راپهڕین دوو تووشبوو، دوو حاڵهتی گیانلهدهستدان.
پارێزگای دھۆک، ٤٥٢ تووشبوو، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.
پارێزگای ھەڵەبجە، ٢٥ تووشبوو، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٣٣ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە، ھاوکات لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٦١٤ ھەزار و ١٥١ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گەیشتووەتە ٧٠ ھەزار و ١٥٥ تووشبوو کە ٢٥ ھەزار و ٣٦٠ لە ھەولێر، ٢١ ھەزار و ٤١٧ لە سلێمانی، ٢١ ھەزار و چوار كهس لە دھۆک و دوو ھەزار و ٣٧٤ لە ھەڵەبجە، هەروەها دوو ھەزار و ٣٧٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٦٨١ لە ھەولێر، ھەزار و ١٥٠ حاڵەت لە سلێمانی، ٤٢٢ لە دھۆک و لە ٨٤ حاڵەت ھەڵەبجە بووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن