03 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2020
تاران - AA
لە ئێران ١١ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبوویەوە گەیشتە ٧٧ کەس.
جێگری وەزیری تەندروستی ئێران، عەلی رەزا رەئیسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە ١١ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٨٣٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراون.
عەلی رەزا رەئیسی ئاماژەی بەوەشکرد، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٧٧ کەس و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە دوو هەزار و ٣٣٦ کەس.
باسی لەوەشکرد کە هەشت هەزار و ٥٣٢ کەس بە گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە کە سامپڵ لە پێنج هەزار و ٧٣٧یان وەرگیراوە.
ناوبراو راشیگەیاند، ٤٣٥ کەس کە لە ئێران تووشی ڤایرۆسەکە بوون بە تەواوی چاکبوونەتەوە.
کاربەدەستانی ئێران جەخت لەوە دەکەنەوە کە زۆربەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی تاران، قوم و گیلان تۆمارکراون.
دوێنێ ئهندامێکی ئهنجوومهنی دیاریكردنی بهرژهوهندییهكانی رژێم له ئێران، محهمهد میرموحهمهدی (٧٢ ساڵ)، بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی لهدهستدا.
پێشتر تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردبوویەوە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، عەبدولڕەزا میسری ئەوەی ئاشکراکردووە کە تا ئێستا، ٢٣ پەرلەمانتار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.