Sümeyye Dilara Çelik,Gökhan Varan
27 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین دەرکەوت و بەخێرایی بە جیهاندا بڵاوبووەوە تا ئێستا تووشی زیاتر لە ٤٣ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار کەس بووە.
ماڵپەڕی "Worldometer" لە نوێترین ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا ئەوەی خستووەتەڕوو کە تا ئێستا یەک ملیۆن و ١٦٤ هەزار و ٦٠٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ٤٣ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار و ٥٤٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٣٢ ملیۆن و ١٨٢ هەزار و ٧٣٧ تووشبووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
لەئێستاشدا ١٠ ملیۆن و ٤٤٣ هەزار و ١٩٧ تووشبووی ڤایرۆسەکەش لەژێر چارەسەردان.
ئەمریکا زۆرترین کاریگەری ڤایرۆسەکەی لەسەرە کە هەشت ملیۆن و ٩٦٢ هەزار و ٧٨٣ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و ٢٣١ هەزار و ٤٥ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.