جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

ژماره‌ی ئه‌و توشبووانه‌ی كۆرۆنا له‌ جیهان كه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ ٣٣٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند

- ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان دوای توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاكبوونه‌ته‌وه‌ گه‌یشته‌ ٣٣٠ هه‌زار و ٢٠٣ كه‌س.

09.04.2020 - نوێکردنەوە : 09.04.2020
ژماره‌ی ئه‌و توشبووانه‌ی كۆرۆنا له‌ جیهان كه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ ٣٣٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان دوای توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبوونه‌ته‌وه‌، ٣٣٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.

بە پێی ئه‌و زانياریه‌ى له‌ ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا تۆماركراوه‌، له‌ جیهاندا ٣٣٠ هه‌زار و ٢٠٣ كه‌س توانیویانه‌ به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێدا سه‌ربكه‌ون.

زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ له‌ چین تۆماركراوه‌ كه‌ ٧٧ هه‌زار و ٢٧٩ كه‌س دوای توشبوونیان چاكبوونه‌ته‌وه‌.

پاش چین ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین ژماره‌ی چاكبوونه‌وه‌ی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان تێدایه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌؛ ئیسپانیا (٤٨ هه‌زار و ٢١)، ئه‌ڵمانیا (٤٦ هه‌زار و ٣٠٠)، ئێران (٢٩ هه‌زار و ٨١٢)، ئیتاڵیا (٢٦ هه‌زار و ٤٩١)، ئه‌مریكا (٢٢ هه‌زار و ٨٢٨) و فه‌ڕه‌نسا (٢١ هه‌زار و ٢٥٤).

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)، كه‌ له‌ كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا له‌ شاری وهان-ی چین سه‌ریهه‌ڵدا، تا ئێستا به‌ ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه‌ته‌ په‌تایه‌كی جیهانیی‌.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın