Hawkar Yaseen
19 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2021
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگهیاند: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٣٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٨٥٣ کەس چاکبوونەتەوە، هەشت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتهكه لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٣٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٣٧٦ کەس، ٢٣٣ لە دهۆک، ١٥٧ لە هەولێر، ٦١ لە گەرمیان و پێنج کەسیش لە راپەڕین.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٥٣ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە ٣٠٢ کەس، ٢٧٢ لە هەولێر، ٢١٨ لە سلێمانی، ٤٥ کەس لە گەرمیان، ١١ کەس لە هەڵەبجە و پێنج کەسیش لە راپەڕین.
هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەشت کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، شەش کەس لە سلێمانی، یەک کەس لە دهۆک و کەسێکیش لە هەولێر.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٧٦٨ هەزار و ٦١٣ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٦٣ هەزار و ١٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ١٤٦ هەزار و ٥٥٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٢ هەزار و ٢٧٥ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تاوەکو ئێستاش لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و ١٨٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.