Şeyma Uzundere
05 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
كه‌مبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا لە هیندستان به‌رده‌وامه و له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٩ هه‌زار و ٧٩٦ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٩ هه‌زار و ٧٩٦ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە، هه‌روه‌ها ٧٢٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، ٤٢ هه‌زار و ٣٥٢ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌م جۆره لە کاتێکدا تێکڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە هیندستان گەیشتووەتە ٣٠ ملیۆن و ٥٨٥ هەزار و ٢٢٩ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٤٠٢ هەزار و ٧٢٨ کەس، هه‌روه‌ها ٢٩ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار و ٤٣٠ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه
تا ئێستا نزیكه‌ی ٣٥٢ ملیۆن و ٨٩٠ هه‌زار دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رگیراوه له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی هیندستان نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن كه‌سه.
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Worldometers هیندستان له ریزبەندی دووه‌می ئه‌و وڵاتانه دایه كه زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنای تیادا تۆمار كراوه و له ریزی سێیه‌می ئه‌و وڵاتهنهیشدایه كه به‌رزترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆنای تیادا تۆمار كراوه.