Adam Abu-bashal
26 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2022
ئەبوجا - AA
لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە غانا کە یەکێکە لە وڵاتانی رۆژئاوای ئەفریقا، ٢٣ هەزار و ٤٩٥ کەس تووشی ڤایرۆسی نەهێشتنی سیستەمی بەرگریی لەش (HIV) بوون.
بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنترۆڵی نەخۆشیی ئایدز لە غانا، د. ستیڤن ئایسی ئادۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد لە ماوەی نێوان مانگی کانوونی دووەم بۆ حوزەیرانی ٢٠٢٢دا، ٩٤٨ هەزار و ٩٤ کەس لە وڵاتەکەدا پشکنینی ئایدزیان بۆ کراوە کە ئەنجامی پشکنینی ٢٣ هەزار و ٤٩٥ کەسیان پۆزەتیڤ بووە، و دوای دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە زۆربەیان چارەسەریان بۆ کراوە.
ستیڤن ئایسی ئادۆ جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم ژمارە نوێیە زۆر بەرزە، هەر بۆیە پێویستە خەڵک زیاتر هۆشیار بکرێنەوە و رێنمایی بکرێن.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە حکوومەت هەڵمەتی نوێ لە دژی بڵاوبوونەوەی ئایدز دەست پێ دەکات.