دهۆک.. ئەمساڵ پێنج حاڵەتى ئایدز تۆمار کراوە
بەرپرسى هۆبەى تووشبووانى نەخۆشى ئایدز لە بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى خۆپاراستن لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى دهۆک، فەرهاد ئیسماعیل: "ئەمساڵ پێنج حاڵەتى نەخۆشى ئایدز لە دهۆک تۆمار کراوە، سێ لە تووشبووان بیانین و دوو توشبووەکەى دیکەیش کوردن".
Dahuk
دهۆک - AA
بەبۆنەى رۆژى جیهانى نەخۆشى ئایدز، ئەمڕۆ لە پارێزگاى دهۆک هەڵمەتێکى بەرفراوانى رۆشنبیرکردنى هاووڵاتییان بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە ئەنجام درا و هەڵمەتەکە لە زانکۆ و ناوەندەکانى دیکەى حکوومى بەردەوام دەبێت.
بەرپرسى هۆبەى توشبووانى نەخۆشى ئایدز لە بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى خۆپاراستن لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى دهۆک، فەرهاد ئیسماعیل لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "ئەمساڵ ١٧١ هەزار و ٤٤١ کەس لە تەواوى پارێزگاى دهۆک پشکنینی نەخۆشى ئایدزیان ئەنجام داوە، لە ئەنجامى پشکنینەکاندا پێنج حاڵەتى توشبوون بە نەخۆشى ئایدز تۆمار کرا لە پارێزگاى دهۆک، سێ لە تووشبووان بیانین لە دوو توشبووەکەى دیکەیش کوردن، بەڵام سەرجەمیان لە دەرەوەى هەرێمى کوردستان تووشى نەخۆشى ناوبراو هاتوون".
فەرهاد ئیسماعیل ئاشکراى دەکات کە دوو لەو تووشبووانى نەخۆشى ئایدز لە پارێزگاى دهۆک، لە سەرەتاى تووشبوونیان بوون و چارەسەرى پێویستییان وەرگرتووە، بەو هیوایەین نەخۆشییەکە نەبێتە هەڕەشە لە گیانیان.
فەرهاد ئیسماعیل گوتیشى: "هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە بۆ رووبەڕوو بوونەوەى نەخۆشى ئایدز و نەهێشتنى هیچ حاڵەتێکى ئەم نەخۆشییە، داواش لە هەموو هاووڵاتییان دەکەین کە بێ ترس و دوو دڵى بەبێ هیچ شەرمێک پشکنینى ئەم نەخۆشییە ئەنجام بدەن، هەر بۆ ئەو مەبەستە تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى خۆپاراستنى سەربە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى دهۆک و راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى دهۆک هەڵمەتێکى بەرفراوانمان دەستپێکردووە و دەمانەوێت لە رێگەى قوتابیانى زانکۆ و ناوەندەکانى خوێندنەوە خەڵک هان بدەین بۆ خۆپاراستن لە هۆکارەکانى تووشبوون بە نەخۆشى ئایدز و لەگەڵ ئەوەشدا هاووڵاتییان هان بدەین بۆ ئەنجامدانى پشکنینى ئەم نەخۆشیەش".
1ی كانوونی یهكهمی ساڵی ١٩٨٨وه تا ئێستا، ئهم ڕۆژه به ڕۆژی جیهانی نهخۆشی ئایدز دەستنیشانکراوە و بووهته مۆركێكی تایبهت به ڕووبهڕوو بوونهوهی نهخۆشییهكه، بهم بۆنهیهشهوه له لە سەرتاسەرى جیهان یادی دهكرێتهوه، كۆمهك بۆ تووشبووانى نهخۆشى ئایدز کۆدەکرێتەوە و هاوكاریی گیانی و مادییان دهكرێت.
ڤایرۆسى HIV هۆکارى تووشبوون بە نەخۆشى ئایدزە، ئەم ڤایرۆسە هەڵدەستێت بە لاواز کردنى سیستەمى بەرگرى لەشى مرۆڤ، دواى لاوازبوونى سیستەمى بەرگرى لەش ئایدز لە لەشى کەسەکە سەرهەڵدەدات.
بە گوێرەى راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدزدا، ئەمساڵ ٦ حاڵەتی نوێی ئایدز تۆمارکراون، کە مەبەش کۆی گشتی تووشبووانی نەخۆشییەکە دەگاتە ٣٢ نەخۆش. کە لە ٩ ژن و٢٣ پیاو پێک دێن.
به پێی دوا ئاماری ویلایهته یهكگرتووهكان، ٣٦ ملیۆن و ٩٠٠ههزار كهس له ساڵی ٢٠١٧ تووشبووی ئهم نهخۆشییه بوون له سەرتاسەرى جیهاندا، له ناویشیاندا ٣٥ ملیۆن و ١٠٠ ههزار كهسیان لە كهسانی پێگهیشتوو و، ملیۆنێك و ٨٠٠ ههزاریان منداڵ بوون.