Mustafa Melih Ahıshalı,Muhammet Ali Kemal
10 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
مامۆستای بەشی ئەندازیاریی ئاو لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی فیردەوسی مەشهەد، دکتۆر کامەران داوەریی رایگەیاند، دوای ٢٠ ساڵی دیکە گرفتی ئاوی خواردنەوە و ئاودێریی لە شاری مەشهەد سەرهەڵدەدات.
ئاژانسی هەواڵیی ئیسنا بڵاویکردەوە، کامەران داوەریی لە میانی کۆنفرانسێک لەژێر ناونیشانی "بەکارهێنانی بایۆتەکنەلۆجیی لە ئاودانی ئەو بەرهەمانەی پێویستیان بەئاوی کەم هەیە" گوتارێکی پێشکەشکردووە و رایگەیاندووە "ئاوی ژێرزەوی شاری مەشهەد هەموو ساڵێک ئاستەکەی زیاتر دادەبەزێت. دوای ٢٠ ساڵی دیکە رێژەی خوێ لە ئاوی ژێرزەوییدا دەبێتە سێ هەزار مایکرۆموز/سانتینمەتر. ئەم رێژەیەش بە مانای ئەوە دێت کە ئاوەکە ناخورێتەوە و ئاریشە لە ئاودانی کشتوکاڵییدا روودەدات".
کامەران داوەریی تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە مەحاڵە بتواندرێت لە ماوەیەکی کورتدا کێشەی ئاو چارەسەربکرێت و بەپێویستی زانیوە لە پارێزگای خوراسان رەزەوی بەڕێژەی لەسەدا ٤٠ دەست بە بەکارهێنانی ئاوەوە بگیرێت.
ژمارەی دانیشتوانی شاری مەشهەد باکووری خۆرهەڵاتی ئێران کە دووەم گەورەترین شاری ئێران و ناوەندی پارێزگای خوراسان رەزەوی-یە، سێ ملیۆن کەسە.