Ömer Tuğrul Çam
19 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2023
برۆكسل-AA
ئەورووپا ئه‌و کیشوەرهی گۆی زه‌وییه كه خێراترین گەرمبوونی به‌خۆوه بینیوه و لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە تا ئێستا، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە کیشوەرەکە دوو هێندەی تێكڕای بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ده‌زگای کۆپەرنیکۆس بۆ گۆڕانی کەشوهەوا سه‌ربه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ رێکخراوی کەشناسی جیهانیی، راپۆرتێكی له ژێر ناونیشانی "دۆخی کەشوهەوا لە ئەورووپا ٢٠٢٢" بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی دەرەنجامەکانی راپۆرتەکە، تێکڕای پلەی گەرما لە ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەتایبەت لە وڵاتانی رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای کیشوەرەکە، وەک پلەی پێوانەیی گه‌رما تۆمارکراوە. پلەکانی گەرما ته‌نها لە باکووری رۆژئاوای ئایسلەندا و بەشێکی بچووكی تورکیا لەمیانی ساڵی رابردوودا کەمێک لە خوار تێكڕاوه بوون.
ئه‌ورووپا کە پارساڵ گەرمترین هاوینی بەخۆوە بینی، شەپۆلی گەرما لە زۆرێک لە وڵاتانی كیشوه‌ره‌كه بینرا، هاوكات پلەی گەرما لە به‌ریتانیا بۆ یەکەمجار ٤٠ پلەی تێپەڕاند.
ساڵی رابردوو تێکڕای پلەی گەرما به‌راورد به به ماوه‌ی نێوان ساڵانی ١٩٩١-٢٠٢٠، ٠،٧٩ پلە و به‌راورد به ماوه‌ی نێوان ساڵانی ١٩٦١- ١٩٩٠، ١،٨٣ پلەی سەدی زیادیكردووه.
پلەکانی گەرما لە ئەورووپا هەر ١٠ ساڵ جارێک ٠،٥ پلە هه‌ڵكشاوه. ئەمەش لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە تا ئێستا، دوو هێندەی تێکڕای زیادبوونی جیهانی پله‌ی گه‌رما بووه.
پارساڵ رووداوەکانی په‌یوه‌ست کەشوهەوا بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ١٦ هەزار کەس لە ئه‌ورووپا. لەسەدا ٩٩،٦ی ئەو کەسانە بەهۆی شەپۆلی گەرماوه گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری ده‌زگای کۆپەرنیکۆس بۆ گۆڕانی کەشوهەوا، کارلۆ بونتێمپۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پێشبینی دەکەن بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بەردەوام بێت.
کارلۆ بونتێمپۆ رایگه‌یاند: "بەداخەوە ناتوانرێت ئه‌مه وه‌ك رووداوێک كه یه‌ك جار رووده‌دات یان حاڵه‌تێكی سه‌یر هەژمار بکرێت".