مامۆستای زانکۆی ئینۆنو لە بەشی تەندروستی منداڵ وە سەرۆکی سەنتەری پزیشکی منداڵ پرۆفیسۆر.دکتۆر.جەنگیز یەکنجی رایگەیاند کە لە کاتی پێوەدانی دووپشک دەستکاری شوێنی پێوەدان یان بڕینی شوێنەکە بۆ فڕێردانی خوێنەکەی کارێکی نا دروستە. بەھۆی ئەم کارەوە خوێن بەربوون زیاد دەبێت و ئەگەر
بەرپابوونی زەھرەکەشی پەرە دەسێنێت.پرۆفیسۆر یەکنجی بە پەیامنێری ئەزانسی ئەنادۆلی راگەیاند کەوا لە وەرزی ھاویندا رووداوی پێوەدانی دووپشک بەرزدەبێتەوە وە لەقسەکانیشی ئەوەشی ئاشکراکرد کە ئەم ھاوینە پێنچ مندال لە ئەنجامی پێوەدانی دووپشک ھێنراوەتە سەنتەرەکەمان.یەکێک لە مندالەکان لە بەشی فریاکەوتن چارەسەرکرا چوار مندالەکەی تر حالەتەکەیان مەترسی دار بون وە یەکێکیان گیانی لە دەستدا. لەماوەی سالانی ٢٠٠٨_٢٠١٣سەدوسێ منداڵ لە ئەنجامی پێوەدانی دووپشک ھێنراونەتە سەنتەرەکەمان ئەمانەش: لە شارەکانی مەلاتیە,دیاربەکرو,ئەدیی یەمان بینگۆل بووە.وە چوار لەم مندالانە پاش پێدانی ھەموو چارەسەریێک گیانیان لە دەست دا ئەکنجی رایگەیاند کە حەفتاو پێنچ لەم مندالانە لە شاری مەلاتیە بیست و پێنچ ی لە ئەدی یەمان بووە. ئەکنجی روونی کردەوە کە لە شاری ئەدی یەمان جۆرێک لە دووپشکی زەرد ھەیە کە مەترسیدارترین دوو پشکی جیھانن وە لە شاری مەلاتیە جۆرێک لە دووپشکی رەش ھەیە بەلام وەک دووپشکی زەرد مەترسیدارنین. ئەکنجی بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی :لە کا- تی پێوەدانی دووپشک خەلک پەنا دەبەنە بەر دەستکاری کردنی شوێنی پێوەدانەکە یان بڕینی شوێنەکە ئەمەش کاریًکی نا درووستە. بە ھیج شێوەیەک نابێًت دەستکاری ئەم برینانە بکرێت, جونکە خوێن بەربوونەکە زیاد دەبێت بەمەش زەھرەکە بە شێوەیەکی خێرا بلاو دەبێتەوە وە کاریگەری خێراتر دەردەکەوێت لە سەر دڵ و مێشک . .
بۆ بەرەنگاری ئەم کاریگەرانە نابێت شوێنەکە خوێنی لێ بێت بۆ ئەمەش پێویستە بەفری سارد بخرێتە سەر شوێنی برینەکە. بەمەش رێگری لە خێرا بلاو بونەوەی زەھرەکە دەگرێت لە لەش. لەم رێگەیەوە زەھرەکە بە شێوەیێکی ھێواش لە لەش بلاو دەبێتەوە کە باشترە لەوەی خێرا بلاوبێتەوە .ئەکنجی ووتی من لەو بروایەدام کەوا دەرمانی دزی دووپشک بەکاربێت لە شوێنە نیشتەجێیەکان و گوندەکان بۆ کەم کردنەوەی پێوەدانی دووپشک.