تۆرنتۆ:
مامۆستایەکی زانکۆی (ریەرسۆن) بەناوی د.میکایل کۆلۆیۆس، لەتۆرنتۆ لەڕێی بەکارھێنانی تیشکی (ئەڵتراسۆنیک)ـەوە توانی خانە شێرپەنجەییەکانی شێرپەنجەی خوێن بدۆزێتەوە، ئەوەیش ھەوڵێکی تازەیە بۆ خێرا دیاریکردنی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە.
د.میکایل روونیکردەوە لەڕێی بەکارھێنانی شەبەنگی ئەڵتراسۆنیکیەوە توانیویەتی خانە توشبووەکان بە شێرپەنجە بدۆزێتەوە، بەتەکنۆلۆژیای لێزەرەوە کاتێ تیشکەکان لەگەڵ ئەو دەنگانەی فریکوێنسیەکی بەرزیان ھەیەو لەڕێی ئەڵتراسۆنیکەوە ڕەوانە کراون و یەکدەگرن، ئەوکاتە وێنەی خانە جیاوازەکانی ناو خوێن دەگرێت کە توش بوون بە شێرپەنجە .
میکایل گوتی " ئێستا دۆزینەوەکە لەسەرەتادایە، لەپێنج ساڵی داھاتوو لە نەخۆشخانەکان بەکاردەھێنرێ و دوای ١٥ ساڵی دیکە دەتوانرێ لە گەشت تاقیگەکاندا بەباشی کەڵکی لێ وەرگیرێ" .