Mazın Asad
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە - AA
بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی زانکۆی تکساسی ئەمریکی کە لە گۆڤاری Science Translational Medicine بڵاوکراوەتەوە، بە سوود وەرگرتن بەخێرا بڵاوبوونەوە و گەورەبوونی ئەو خانانەی دووچاری شێرپەنجە بووە، ئامێرێک دروست کراوە کە لە سەدا ٩٦ شیکارەکانی بە دروستی دیاری دەکات.
بۆ دۆزینەوەی خانەکانی شێرپەنجە، ئامێرەکە لەسەر خانە گومانلێکراوەکان جێگیر دەکرێت و دڵۆپە ئاوێکی بەسەر دادەڕێژرێت. دواتر ئامێرەکە ئاوەکە بۆ خۆی رادەکێشێت و خانە بەرکەوتووەکان بە شێرپەنجە دیاری دەکات کە تەنھا ماوەی ١٠ چرکە دەخایەنێت. پاشان ئامێرەکە بە ئامێرێکی گەورەتر دەبەسترێتەوە بۆ ئەوەی پزیشکەکان بزانن کە جۆری شێرپەنجە چییە.
بە سایەی ئامێرەکەوە بەشێوەیەکی زۆر خێراتر پزیشکەکان ئاگاداری تووشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجە دەبن.
توێژینەوەیەک لەسەر ٢٥٣ کەس بە ئامێرەکە دەکرێت و ئێستا تاقیکردنەوەکان درێژەی ھەیە.