Rıdvan Korkulutaş,Rewa Mahmut Hasan
29 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2017
کلیس - AA
لە لایەن وەقفی یارمەتی مرۆیی و ئازادییەکان و مافی مرۆڤ ناسراو بە IHH یارمەتی و پێداویستی پزیشکی رەوانەی ناوچەکانی شاری حەلەب کرا لە باکووری سووریا.
لە راگەیەنراوێکی ناوندی هەماهەنگی IHH لە شاری کلیس، بە پشتگیری دەزگای یارمەتی ئەلئیمداد فاوندەیشن-ی ئەفریقای باشوور، پێداویستی پزیشکی رەوانەی شارۆچکەکانی دابق، عەزاز، چۆبانبەێی، ئەلباب، جەرابلوس سەر بە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا، کراوە.
بەرپرسی یەکەی تەندروستی کارەکانی IHH لە سووریا، مالک بەکور ئاماژەی بەوەدا کە بە هۆی هاتنی وەرزی سەرما، نەخۆشی زیادی کردووە بۆیە کێشەی کەمی دەرمان رووی کردۆتە ناوچەکە، بۆیە هەوڵیان داوە کە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.
ناوبراو گوتی: "٤٠ هەزار قوتو دەرمانمان رەوانە کردووە لە ١٨١ جۆری جیا، ئەویش بۆ کەمکردنەوەی ئەو دۆخە ناهەموارەی رووی لەو ناوچەیە کردووە کە بە هۆی وەرزی سەرماوە نەخۆشییەکی زۆر بڵاو بۆتەوە، بەتایبەتی لەنێو منداڵاندا. بۆیە بەردەوام دەبین لە یارمەتی و رەوانەکردنی دەرمان و پێداویستی تەندروستی بۆ ناوچەکە".