Ramal Mahmood
11 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2017
لە کاتژمێری ٠٢:٠٠ی ١٢ی ئادار کاتی ئەمریکا یەک کاتژمێر پێشدەخرێت. بەمجۆرەش جیاوازی کات لەنێوان ئەمریکا لەگەڵ تورکیا و عێراق یەک کاتژمێر کەمدەبێتەوە.
لە ناوچەکانی "بەشی رۆهەڵاتی ئەمریکا" کە ویلایەتەکانی نیویۆرک، نیوجێرسی، واشنتۆن دی سی، بۆستن، فیلادلفیا، مەیامی و ئەتڵانتا جیاوازی کاتژمێرەکانی لە هەشتەوە کەمدەبێتەوە بۆ حەوت کاتژمێر.
جیاوازی کاتژمێریش لەنێوان عێراق و "کاتەکانی ناوەندی" کە شارەکانی شیکاگۆ، هۆوستن، سان ئەنتۆنیۆ، داڵاس، نیو ئۆرلیەنس، مەمپیس، کەنساس ستی، مینناپۆلیس لە نۆ کاتژمێرەوە کەمدەبێتەوە بۆ هەشت کاتژمێر.
ئەم پێشخستنی کاتەش تاکو پێنجی تشرینی یەکەم لەمیانی گۆڕینی کات بۆ کاتژمێری هاوینی لە ئەمریکا بەردەوام دەبێت.