دهۆک - AA
یانەی دهۆك گەیشتە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداوی عەرەبی.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی جامی یانەكانی پاڵەوانێتی كەنداوی عەرەبی، یانەی دهۆك لەبەردەم هاندەرێکی بێشوماری خۆیدا میوانداریی یانەی ئیتیفاقی سعوودی كرد.
یانەی دهۆك توانی بە گۆڵێکی بێ وەڵام کە لە خوولەکی ٩٠دا تۆماری کرد سەركەوتن بەسەر یانەی ئیتیفاقی سعوودیە بەدەست بهێنێت و بووە یەكەمین یانە لە مێژووی عێراقدا کە دەگاتە یاریی كۆتایی خولی پاڵەوانەكانی كەنداوی عەرەبی.
بڕیارە لە یاری کۆتاییشدا یانەی دهۆک ڕووبەڕووی یانەی قادسیەی کوێتی ببێتەوە.
یاریی كۆتایی جامی یانە پاڵەوانەكانی كەنداوی عەرەبی بەشێوەی چوون و گەڕانەوە بەڕێوە دەچێت، ڕۆژی ٨ی نیسان یاری چوون و یاری گەڕانەوەش لە رۆژی ١٥ـی مانگی داهاتوو لە یاریگای یانەی دهۆك دەكرێت.